أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts

******* أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts *******

السبت، 19 ديسمبر 2020

Srwa Osman شاعرة كردية /أقليم كردستان


یاخیبوونی کازیوە....
هەناسەکان سیخناخن
گەردوون قان دراوە
بە ڕق و کینەو خۆویستی
هزر دژ بەیەک لەبۆسەدان
کۆتەرە دارەکان
ڕەگەکانیان دەرپۆقیوەو
شەڕی مان و نەمان دەکەن
لەنسێیەکان گیریانخواردووە
ساردوسڕ، بێ گیان
هەر دیلەو
بەدەست دیلیی ڕۆژگارەوە دەناڵێنێ
چ کارەساتێکە
بوون بەدەس بێ مەعریفەییەوە
لە گیانەلابێ
لەم زستانە پڕ شوومەدا
خۆر ئیرەیی بەکازیوە برد
چیتر نەیهێشت
جوانی تیشکەکانی
زەوی بخاتە تروکەی مەستی چاوەکان
مانگیش دزی لێکرد
سپێدەی بە هەورە تریشقە سپارد
بەیانێکی پڕ لەخۆباییبوون بەیانیدا
کوختییەکانی لە هێلانەکانیان تەرەکرد
ئەوانیش سەرلێشواو
وێڵی ڕاستیبوون
لەولاوە عیشق داماوە
لەسوچێکدا هەڵکورماوە
چەند دڵشکاوی کازیوە
دەڵێی نسکۆی شۆڕشیت و دۆشداماوی
چەند دڵشکاوی کازیوە
دەڵێی بووکی کوردستانی
بەزۆر بەشوودراوی
ئاخر کازیوە
بەباری نەنگی ژیانەوە چۆن هەڵبێ !!!
ئاخر کازیوەیەک
کۆڵکراوبێ بەشەش پیتی ژەنگاوی
بێ ڕووح و بێ گیان چۆن هەڵبێ !!!
هەمیشە بەهارم خۆشدەوێ
چوون لەهەگبەکەیدا
هەڵگری هەتاو و هەور و و بەفر و بارانە
تاوێک ڕوخۆش و تاوێک چاو بەگریانە !!!
چاوەڕوانی بەهارم
بەخاکە لێوی تەمەنم بگەیەنێ .
سروەی بەیان٭

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

مشاركة مميزة

الوجع ‏Diya Raman

سألت الدهر : متى ستمر سحابة الألم ؟ و متى ستمد يدك و تنقذني من الغرق من بحر الأوجاع ؟ أيها الليل كم أنت طويل !. مثل حقل شوك أمشي حافية في در...

المشاركات الاكثر قراءة