بەمن چی شەوێکی وا
چەند ساتێکی زۆر کورتە ،
خۆزگە هەرگیز نەمدیبا
لەچاو تروکانێکدا ،
شنەی بای دێت و دەڕوا،
ئەمن خۆزیای شەوێک بوو م،
ئارام هێمن بێتەلام ،
چل چرای بۆ هەڵبکەم ،
دڵم ببێتە ماڵی ،
لەماڵم هۆگرم بێت ،
بەردەوام بێتە ئاشنا ،
بیستوومە چەشنی ڕووبار،
درێژە شەوی یەڵدا ،
شەوێکە پڕ ئەستێرە ،
دەسماڵە بۆ شنەی با،
دڵم خۆزگە ئەخوازێ ،
ئەڵێ خۆزگە ئاوابا ......
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق