أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts

******* أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts *******

الأحد، 20 ديسمبر 2020

Srwa Osman سوريا


ەوەکان یەخەی ساڵیان
بەرنەدەدا
منیش برینەکانی شەوم دەژمارد
شەوی یەڵدا
لەچاوەڕوانی، باوێشکی دەدا
بەگێڕانەوەیەک
عیشقی خۆمی بۆ بەیانکەم
یەڵدا بکەم بەیەکەم لاپەڕەی
چیرۆکێکی پڕ حوزن
چرکەکانی بەڕشتەی خەمەکانم
بسپێرم ...
ژوانم درێژترینە و
لەبێتۆیی، بێ ئۆقرەم
هەموو دونیا
نوقمی ژان و ماتەمییە
پرسەی هاوخوێن و هاوەڵە
لەدڵی من .
چی داڕێژم ... چی هەڵڕێژم !!!
بۆ ساڕێژی زامی نەبڕاوەی گەلم
کە دەسبەستبم، مافخوراوبم
دەمم کڵۆم
بێ دەربەستبم ...
لەگشت وڵاتانی جیهان
هەموو بابا و گەڕیدەکان
لەدرێژترین شەوی ساڵدا
داستانی عیشق دەنووسنەوە
منیش لێرە، لە گەڕەکی زامستاندا
لە بری عیشق و خۆشەویستی
بۆ شەوچەرەی شەوی یەڵدا
خەمی ئێوە دەهۆنمەوە .
ئەو کاتە دەگێڕم
ئاهەنگی یەڵدایەکی تر
کازیوەی زوو
تیشکەکانی بە ئازادی
لەئاسۆی دەم کەل
پرشنگ بدا
جارێکی تر .
سروەی بەیان٭

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

مشاركة مميزة

الوجع ‏Diya Raman

سألت الدهر : متى ستمر سحابة الألم ؟ و متى ستمد يدك و تنقذني من الغرق من بحر الأوجاع ؟ أيها الليل كم أنت طويل !. مثل حقل شوك أمشي حافية في در...

المشاركات الاكثر قراءة