أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts

******* أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts *******

الجمعة، 15 يناير 2021

تاسەی عیشق * الشاعرة الكردستانية سروى به يان أقليم كردستان


وەرە هاوڕۆحم ...

زمانی دڵ بەر شەنەبای وەرزی ساڵ بدەین  

شەڕو شۆڕی باوو بۆران و ڕێبەندان

بە توولەڕێیەک واڵابکەین

بە سینەی پڕ وەحشەتی نزیکبونەوە

شا ڕێی پێکگەیشتن بکەینەوە

وەرزی گوڵان 

بەفرو هەتاو .. گەڵا و خونچە

بە مۆری لێو لەسەر کوڵمە ڕاگەیەنین . 


وەرە هاوڕۆحم ...

هەڵکە لەگەڵ کازیوەدا

شنەی وەسڵێ بخەمڵێنە

بۆ بەرامەی عیشوە و نازت 

کۆشکی هەستم ببزوێنە

مودەتێکە موحیبەتت

لەقۆزاغەی پۆخەپەمۆ حەشارداوە 

لە ( وەرزی سەهۆڵبەندان) دا 

کورەی دڵم بەگڕی عیشقت جۆشدەرەوە .


وەرە هاوڕۆحم ...

لە ئێوارە ژوانێکی تەڕ 

لەژێر ڕێژنە بارانێکی بەخوڕ

چاوی چاوەڕوانیم 

بە دیدارت ڕۆشنکەوە 

گەمەی بەفرانبار و ئاڵۆزی ژیان

بەئامێزی گەرم و چرپەی ماچ

ڕێکەوتنی گوڵ و شەختە 

بە گوێی بووندا بچرپێنین .


            سروەی بەیان٭

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

مشاركة مميزة

الوجع ‏Diya Raman

سألت الدهر : متى ستمر سحابة الألم ؟ و متى ستمد يدك و تنقذني من الغرق من بحر الأوجاع ؟ أيها الليل كم أنت طويل !. مثل حقل شوك أمشي حافية في در...

المشاركات الاكثر قراءة