أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts

******* أيقونة ميزوبوتاميا للآداب والفنون Icon Mesopotamia for Literature and Arts *******

الجمعة، 9 أبريل 2021

محەمەد ماغوت وا دەڵێ : . فەتــــاح خەتـــاب



.
1 ــ بۆ ئەوەی ببیت بە شاعیرێكی مەزن،
پێویستە ڕاستگۆ بیت، تا ڕاستگۆ بیت پێویستە ئازاد بیت
وبۆ ئەوەی ئازاد بیت پێویستە بژیت،
و.. تاكو بژیت پێویستە ڵاڵ بیت.
.
2 ــ لێرە.. لە چەقی نێوچاواندا.. كە بە سەدان ووشە پەلەقاژیانە
گولـلەی رزگاربوونم گەرەكە.
.
3 ــ دەمی لای كەسانی ئێمە، تەنیا كونێكە بۆ داڵدەدانی زمان وددانەكانیان
وهیچی تر
.
4 ــ ئەو یەكێتیەی كە لەنێوان دەوڵەتە عەرەبییەكان دایە
یەكێتی ئازار وفرمێسكەكانە
.
5 ــ چاودێری كردنی ئازارەكان لەو دیو جامەكانەوە
مایەی گاڵتەجاڕیە، وەك كەڕێك گوێ لە مۆسیقا بگرێت
.
6 ــ هەر چەند پێویستیش بوو، بۆ هیچ كەسێ سەر دامەنوێنە
دەشێ، جارێكی تر، ئەو بوارەت بۆ نەرەخسێت، خۆت ڕاستكەیەوە
.
7 ــ ملێكی بێ پشتوپەنا، ناتوانێت بەسەر چەقۆی جەللادەكانەوە
زاڵ بێت
.
8 ــ مردن، لە دەستدانە گەورەكە نییە،
بەڵكو لەدەستدانە گەورترەكە دایە، كە ئەوەی لە ناخماندا دەمرێت
كاتێ خۆمان زیندووین.
.
9 ــ گەر ئازادی بەفر ببوایە، لەچۆڵێ دەخەوتم.
.
10 ــ دكتاتۆر وخۆسەپێنەكان، وەك ژمارە پێوانەكان وان
كە دەبێ ڕؤژێك دابێت، بشكێندرێن.
.
11 ــ بەر لەو كۆششە سەركەوتووانەی عەرەب،
نیشتمان ڕاستییەك بوو، دوایش بوو بە پڕۆژە
دوای ئەوە بوو بە خەون، دوایش بوو بە خەونەڕەشە.
.
12 ــ هەموو مافەكان پارێزراون،یاسایش كەفیلیەتی
بێگومان >> (یاسای ڕەوشی نا ئاسایی)
.
13 ــ هەر لەسەرەتای بوونمانەوە وتاكو ئێستا،
هیچ شتێ لە لای عرب، چەسپاو نەبووە
جگە لە داماویی.
.
14 ــ خۆشی وكامەرانی، وەك تۆڵەسەندنەوەكە،
لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر، دواخراوە
جا بەر لەوەی وانەیەك سەبارەت بە خۆشیی، بڵێینەوە
پێویستە لە ئەلیف وبێی خەمۆكی تێبگەین
.
15 ــ جیهانی من نووسینە، من لە دەرەوەی دەفتەرەكان، وون دەبم
وڵاتەكەم دەفتەرەكانمە.
.
16 ــ چۆكم بە سڕێنەرەوە، دەیسڕمەوە
دەیكرۆژم.. تا بەرانبەر سوپایەك، بزووتنەوەیەك
یان قۆناغێدا چۆك دانەدەمەوە
.
17 ــ هەوڵ دەدەم، ببم بە شاعیر
هەم لە ناو شیعردا، هەم لە دەرەوەیدا
چونكە شیعر هەڵوێست نواندنە بەرانبەر بە ژیان
هەروا هەستیارییەكە لە ڕەفتارماندا، رەنگدەداتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

مشاركة مميزة

الوجع ‏Diya Raman

سألت الدهر : متى ستمر سحابة الألم ؟ و متى ستمد يدك و تنقذني من الغرق من بحر الأوجاع ؟ أيها الليل كم أنت طويل !. مثل حقل شوك أمشي حافية في در...

المشاركات الاكثر قراءة