دەنگێک ٭
لە ناو دارسانێکی چڕ
لەقەدی دارێک ئاڵابووم ..
دوور لە چاوان
دوور لەنیگای خراپەکاران
بەچپە بۆی هاتمە دووان
بمناسەوە ،
هاوڕێی نامۆییم
من مێیینەی وڵاتێکم
بۆتە قوربانی کولتوریک
بە ناوی
کولتوری بیابان
بۆ هاوڕێکەم
هەر وەکو کوختی دەدوام
زۆر مەخابن ،
چەندی کردم
حاڵی نەبوو
نەهاتە دووان .
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
منادات ٭
في غابة كثيفة مترامية
كنتُ معانِقة الشجر
وبعيداً عن الأنظار
و شزرات الأشرار
همستُ لها مخاطبة
يا رفيقة غُربَتي
أُذكُريني
أنا أُنثى وطن
أمسَت قُرباناً لعُرف وتقاليد
تُدعى شريعة اليَباب
كنتُ أُغمغم لرفيقة غربتي
بلغة طير الحب
ويا أسفاه..
فرُغم كثرة مناداتي
لم تَفهَمْني
ولم تستجب لدعواتي..!!!
هۆنراوە / سروەی بەیان
وەرگێڕان بۆ عەرەبی / م. فتاح خەتاب
شرۆڤەکاری دەق / م. جەمال غەریب
وەزیفەی شیعر .. جوانکردنی واقیعە لە خەیاڵدانی شاعیر ، شاعیریش وەک هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵگا بەسروشتی لەناو ژیاندایە ، هەر تاکێکی تری کۆمەڵگا تیایدا دەژی و بەری دەکەوێ ، بەڵام کاتێک شاعیر به ر ئەو ژیانە دەکەوێ ، دیاردە سەلبیەکان و ناجۆریی بێ مافی و بێ دادیەکان دەبینێ ، ڕاستەوخۆ بەر شاعیر دەکەوێ و لەڕێگای هەستی شیعریەوە دەسکاری واقیع دەیەوێ بکاو لە ڕێگای زمانی ئەدەبەوە واقیع بنووسێتەوە ، لەم شیعرەی شاعیردا کۆمەڵگاو ئەتنیکی نەتەوەیی بەدیار ناخات ، وەک شاعیر بیەوێ سنوری ژیانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە وێنای گشتیدا لە چوارچێوەیەکدا پیشان بدات ، بەڵام کاتێک بەر دیدگای موتلەقی دەکەوێ ، لە هەر کۆمەڵگاو ئەتنیک و نەژادێ بێت ، دەتوانێ ڕاڤەو شرۆڤەی خۆی بۆ بکات و ئێش و ژانی خۆی لەهەر کۆمەڵگایەکدا بێ ، تیایدا ببینێتەوە.
ئەمەش ئاستی نووسین و هزری بیرکردنەوەی شاعیر نمایش دەکا ، کە خاوەن پاشخانێکی فیکری ئینسانی شمولیەو ژان و بێدادی و لەهەر جێگایەکدا بێ ، شیعری ئەو لەوێیە ،ئەمەش وێنەیەکی گەشە لەبیرو نووسینی شیعر لای سروە عوسمان ، کە خۆی نابەستێتەوە بە جێگاو شوێن و کۆمەڵگایەک و نەتەوەیەک.
هەروەک شاعیر لە یەکەم ستوونی شیعری پێمان دەڵێ ، ئەو شوێنەی تیایدا دەژی ، شوێنێکە هێشتا گەورە بچووک دەخوا و بەهێز بێهێز دەشکێنێ و دەسەڵات و سەرمایە ، ڕەگی خۆی دا ئەکوتێ لەناو ئەو کۆمەڵگایانەدا ،کەپڕاو پڕە لە خراپەکاری و چەواشەکاری و پیادەکردنی یاسای دارستان .
لەناو دارستانێکی چڕ
لەقەدی دارێک ئاڵا بووم
دوور لەچاوان
دوور لەنیگای خراپە کاران
بەچپە بۆی دەهاتمە دووان..
بمناسەوە..
شاعیر ئاماژەی داوە لە ژیانکردنی لەناو کۆمەڵگاکەی .. ئەو کۆمەڵگایەی هێشتا دەبێ بە چپە گوزارشت لەخۆت بکەی .. هێشتا دەبێ دوور لەچاوی بەدکارو بەدبیرو بەد نەریت ڕەفتار بکات و بدوێ بۆ ئەوانەی لەناو کۆمەڵگاکەی ، نیگایان بۆ ژیان دیدگایان بۆ ئێستاو ئایندەی مرۆڤ و کۆمەڵگا تەواو جیاوازەو وەک شاعیر دەڕوانن بۆ ژیان ، دەیەوێ بدوێ بۆیان و نزیک بکەوێتەوە لەهەست و نەستیان ، بۆیە پێیان دەڵێ بمناسنەوە .. بەڵێ بیناسنەوە ..
بەڵام ئەفسوس ، ئەوانیش لەخەیاڵدانی شاعیر دا وەها دەرکەوتوون و خۆیان وا نمایش کردووە لە چاوی شاعیرا ، بۆیە لە سەرەتای ڕێگاکەدا تێدەگات ، لەو نوخبەیەی کۆمەڵگاکەی و ئاهێکی نائومێدی و سیمای نامۆیی بە ڕووخساری ووشە و ئاخافتنی دەردەکەوێ، دەزانێ و تێدەگات ڕێگای سەفەری درێژترە سەبرو کۆڵە پشتی مەعریفەی پێویستە بۆ گرتنە بەری ڕێگای سەفەربێ کۆتاکەی .. مەعریفەیەک وەڵامی دروستی پێ بێ بۆ گۆڕینی واقیعی ژەنگگرتووی بیری کۆمەڵگاکەی کە بە نەریتی کۆنینەی دوور لەشارستانیەتی سەردەم و دوور لە پەروەردەکردنی تاکێکی تەندروست، ئەو زانستی مەعریفەی ژیانکردنە بەرجەستە بکات ،لە ئایندەدا نەوەیەکی تەندروست لە ناو نەریتێکی سروشتی ژیان ، گەورە ببێ و واقیعی کۆمەڵگای ژیانی دارستان بگۆڕێ بە کۆمەڵگایەکی پڕ لە بەهای بەرزی ئینسان .وەک لەم بەشی شیعرەکەیدا ئاماژەی بەم حاڵەتانەی نەریتی کۆمەڵگاکەی کردوە ، لەسنووری نەریتی بیابان و بەرهەمهێنانی مێیینە تیایدا پلە دووی ناو کۆمەڵگاکەیەو دەبێ لەژێر لێوەوە و بەچپە بدوێ و وەک تووتی ئەوەی لەشەرعی ژیانکردندا بۆی دیاری کراوە ..بێ دەسکاری بیڵێتەوە و بیڵێتەوە ..کە کەسیش گوێی بۆ ڕانەگرێ .. چون ، بیرو هزری ئینسان تیایدا وەک گۆمێکی مەنگ و لیخن ناجوڵێ و وەستاوە،
هاوڕێی نامۆییم
من مێیینەی وڵاتێکم
بۆتە قوربانی کولتووریک
بە ناوی
کولتووری بیابان
بۆ هاوڕێکەم
هەر وەکو کوختی دەدوام
زۆر مەخابن ،
چەندی کردم
حاڵی نەبوو
نەهاتە دووان ،
.. بۆیە ئەم دەقە کاتێک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی ، پێوێستی چۆنێتی نووسینی شیعرە کە دەخوازێ کە بۆ لێدان لەو نەریتە بیابانیە و پەروەردە کردنی تاکێکی تەندروست و ئازاد و ڕەخنەگر لە بیرە ژنگگرتوەکان .
هەربژی و دەستخۆشی بۆ وەرگێڕیش .
"جەمال غەریب"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق