1 ـــ دەمەوێت یادم كەیتەوە، وەك ئەو دایكەی كە كۆرپەكەی
بەر لەوە ڕووناكی ببینێت، مردبێت
.
2 ــ تەنانەت دڵۆپەیەكی بریقەدار لە كوڵمە شەقاربووەكەی بەساڵا چووێكدا
زۆر كاریگەرترە لە هەموو ئەو فرمێسكانەی، لە پێلوی كچانەوە دەپڕژێت.
.
3 ــ ئەو بەندكراوە ستەملێكراوەی. كە لە توانای دایە دیوارەكانی بەندیخانەكە
بڕووخێنێت و نەیكات، ترسنۆكترین كەسە.
.
4 ــ خۆشەویستی، بەخشندەی خودایە، بۆ دڵە گەورەو هەستبەرزەكان
.
5 ــ مرۆڤی ویژدانپاك، ئەو كەسەیە وا هەست دەكات،
لە نیوە خراپەكارییەكانت بەرپرسە.
.
6 ــ ئەگەرچی تاریكی هەموو دار وگوڵزارەكان
لەبەر چاودا وون دەكات، بەڵام ناتوانێت خۆشەویستی
لە دەروونا پەردەپۆش بكات
.
7 ــ خۆشەویستی وەك زەمەن وایە
نە دابەش دەكرێت، نە پێوان
.
8 ــ خەم وتازیەدانان بۆ مردووان
هەڵەیەكە لە هەڵە گەورەكانی باوباپیرانمان
.
9 ــ هەق لە هەر حاڵەتێكدا دەزانرێت
بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا نەبێت، ناگوترێت
.
10 ــ گەرموگوڕیی، بوركانێكا، هیچ دوودڵییەك لە لوتكەیدا سەوز نابێت
.
11 ــ ژیان هەرگیز بۆ دواوە ناگەڕێتەوە
ولە وێستگەی دوێنێدا ڕاناوەستێت
.
12 ــ سەرسووڕمانی سەرەتای زانینە
.
13 ــ یادگاریی وێنەیەكە لەوێنەكانی بە یەكگەیشتن
.
14 ــ لەو جۆرە كوندەبەبۆیانە زۆرن
كە ئاوازەكانیان تەنیا لاواندنەوەێكە
.
15 ــ بەو شێوەیە مرۆڤ لە كابرایەكی داماو جەللادێك دروست دەكات
كاتێ ئاشتیخوازان بە بكوژ ناوزەد دەكات
.
16 ــ ئێمە هەر هەموومان، بەندكراوەین
وێڕای ئەوە، كە هەندێكمان لە زیندانێكی بەپەنجەرەدا
ئەوانی تریش لە كونێكی بێپەنجەرەدا دەژین
.
17 ــ هیچم ناوێت، هەموو شتیشم دەوێت
.
18 ــ نەمریی جگە لە میهربانی
هیچ شتێ لە خۆ ناگرێت
چونكە لەیەك دەچن
.
19 ــ هەرگیز فێری هاوار وقیژە مەبە
چونكە ئەوەی لێت حاڵی دەبێت
گوێی لە بێدەنگیشت دەبێت
.
20 ــ ئەوە لەبیر مەكە، كاتێ كۆمەكی كەسێك دەكەی،
ڕووت وەرگێڕە، تاكو شەرمەكەی بەڕووتی نەبینیت
.
21 ــ نە ئایین، نە زانست، بەبێ جوانیی ومرۆڤایەتی
قبووڵ ناكرێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق